بۆ نەورۆز زیاتر لە 700 تۆن گۆشتی ئاژەڵ رەوانەی بازاڕەکانی سلێمانی کراوە
لڤین:
بەڕێوەبەری کوشتارگەی سلێمانی راگەیاند لەماوەی پێنج رۆژی بەرلە جەژنی نەورۆز بڕی 352 تۆن و 500 کیلۆ گۆشتی ئاژەڵی گەورە و 377 تۆن و 450 کیلۆ گۆشتی ئاژەڵی بچووک ڕەوانەیی بازاڕەکانی سلێمانی کراوە.
شاڵاو عارف، بەڕێوەبەری کوشتارگەی سلێمانی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک بڵاوی کردەوە ” لەماوەی پێنج رۆژی بەرلە جەژنی نەورۆز بڕی 352 تۆن و 500 کیلۆ گۆشتی ئاژەڵی گەورە و 377 تۆن و 450 کیلۆ گۆشتی ئاژەڵی بچووک ڕەوانەیی بازاڕەکانی سلێمانی کراوە.”
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو گۆشتە لەڕووی تەندروستی و ڤێتێرنەریەوە تەواوی هەنگاو و ڕێوشوێنی ستاندەری بەرهەمی تێپەڕاندووە.
ئەوەشی وت “بڕی 7 تۆن و 200 کیلۆ لەلایەن تیمی پزیشکیەوە دیاریکراوە کە لەڕووی تەندروستی و بەهای خۆراک شیاو نەبووە بۆ بەکارهێنان و بەڕێگەیی زانستی لەناوبراوە.”