کۆبوونەوەکەی پەرلەمان بۆ پەسەندکردنی بودجە دواخرا
لڤین:
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021، کە بڕیاربوو کاتژمێر 10ی ئەمڕۆ بکرێت دواخرا.
سەرەڕای ئەوەی بڕیار بوو کاتژمێر 10ی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021، بەڕێوەبچێت، بەڵام کۆبوونەوەکە نەکراو بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
بەپێی زانیارییەکان دواخستنی کۆبوونەوەکە لەسەر داوای لایەکانی شیعە و سوننەبووە کە هێشتا هەندێک ڕێککەوتنیان ماوە ئەنجامی بدەن.
دواخستنی کۆبوونەوەکە لە کاتێکدایە کە رێککەوتن لەسەر ماددەی 11ی تایبەت بە بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان کراوە.