کەشناسی هەرێم کەشوهەوای ڕۆژانی نەورۆزی خستەڕوو

لڤین:
کەشناسی هەرێم باری کەشوهەوای ڕۆژانی جەژنی نەورۆز (ئەمڕۆ و سبەینێی) بڵاوکردەوە.
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە و بهپێی پێشبینییهكانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێم ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە هەندێك ناوچەش دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، ئەگەری بارانبارینیش لە هەندێک ناوچەدا هەیە، بەڵام سبەینێ بە گشتی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت.