پەرلەمانتارێکی یەکێتی ڕاوێژکارێکی بارزانی بە درۆدەخاتەوە
لڤین:
پەرلەمانتارێکی یەکێتی ڕاوێژکارێکی مەسعود بارزانی بە درۆدەخاتەوە و دەڵێت: ئەو ڕاوێژکارە “لە خۆیەوە قسە دەکات”.
دوای ئەوەی مسعود حەیدەر، ڕاوێژکاری مەسعود بارزانی، لە گفتووگۆیەکی لەگەڵ کەناڵ ٢٤، ڕایگەیاندبوو: ئه‌ڵماس فازڵ، پەرلەمانتاری یەکێتی، له‌گه‌ڵ براده‌رانی یه‌كێتی كردوویه‌تی به شه‌ڕ و وتویه‌تی: “ئه‌وه‌ی كه ماوه له كوردستاندا ده‌تانه‌وێت ئه‌وه‌ش بفرۆشن و ئه‌مه خیانه‌ته له كورد و ناچمه ژێر باری ئه‌وه‌ش”.
ئەڵماس فازڵ، لە بارەی قسەکانی ڕاوێژکارەکەی بارزانی بۆ ماڵپەڕی ستاندەر، قسەیکردووە و وێڕای ڕەتیکردنەوەی قسەکانی ڕاوێژکارەکەی بارزانی وتویەتی: “مەسعود حەیدەر لە خۆیەوە قسە دەکات و من و فراکسیۆنی یەکێتی لەگەڵ هەر بڕیار و یاسەیەکین لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستان و قەوارەی هەرێم بێت”.