لیژنەی دارایی لە کۆبوونەوەدایە و ئەمڕۆ دەنگ لەسەر بودجە دەدرێت

لڤین:

لیژنەی دارایی بۆ ڕێككەوتنی کۆتایی لەسەر بودجە لە کۆبوونەوەدایە و بڕیارە چەند کاتژمێرێکی دیکە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبێتەوە و دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021، بەڕێوەبچێت.

بڕیارە كاتژمێر 1ی ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبێتەوە و پرۆسەی دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021، بەڕێوەبچێت.

بەپێی زانیارییەکان لە ئێستاشدا پێش دەستپێكردنی كۆبوونەوەکە،  لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆكی فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و دەستەی سەرۆكایەتی لە کۆبوونەوەدایە بۆ تێپەڕاندنی ناكۆكییەكان کە سەرەکیترینیان پشکی هەرێمە لە بودجەدا و ئامادەكردنی بودجە بۆ دەنگدان.

پێشتر، شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاندبوو “پێشبینی دەكەم ئەمجارە ئەگەر بودجە بێتە ناو پەرلەمان هەم ڕێككەوتنەكە دەكرێت هەم شاندی هەرێمیش لەڕێككەوتنەكە سەركەوتوو دەبێت، بۆیە پێشبینی ئەوە ناكەم ئەمجارە شاندەكەی هەرێم بەدەستی بەتاڵ لەبەغدادەوە بگەڕێنەوە بۆ هەرێم”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button