فراكسیۆنی پارتی

بۆ په‌سندكردنی یاسای دادگای ئیتیحادی ئه‌م مه‌رجه‌مان هه‌یه‌

لڤین:

فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق نامەیەكی ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراقی كرد لە بارەی یاسای دادگای فیدراڵییەوە.

لە نامەكەدا فراكسیۆنی پارتی داوایكردووە، ھەڵوێستێكی عێراقی مێژوویی نیشتیمانی بنوێن لە میانی سێ خاڵكدا.

لە خاڵی یەكەمدا پارتی داوای جیبەجێكرندنی پره‌نسیپی ھاوبەشی و ھاوسەنگی و تەوافقی كردووە لە پەسندكردنی ھەمواری یاسای دادگای باڵای ئیتیحادی. داواشیكردووە، چەسپاندنی متمانەی كردووە لە نێوان لایەنە سیاسییە ناكۆكەكان بەپێی بەرژەوەندی باڵای نیشتیمانی.

لە خاڵی دووەمدا ھاتووە”كورد ھاوبەشی راستەقینەن لەم وڵاتەدا دێرینەدا، و مێژووی نزیك جەختدەكاتەوە لەسەر ئەوەی كورد ھۆكاری سەقامگیری نیشتیمانی بوونە و ناكرێت سیاسەتی فەرامۆشكردن و پەراوێزكردن پەیڕەو بكرێت، چونكە بێگومان ئەوە خزمەت بە بەرژەوەندی عێراقییەكان ناكاتی. ھەروەھا ھاتووە، “ئێمە بە بیری ھاوبەشانمان لە نیشتیماندا دەھێنینەوە، كە بەیەكەوە ژیانی ئاشتیانەی ئازاد بنەمای دەستوورە و ھاوسەنگی نیشتیمانی بە سەپاندنی ئیرادەكان نابێت و لەوانەیە بەرەو داڕمانی ببات”.

لە خاڵی سێیەمدا ھاتووە، ئێمە داوا دەكەین مافەكانمان دابین بكرێن و درووستكردن و پێكھاتنی دادگا بە كۆدەنگی دادوەرە بنەڕەتییەكان بێت و بەپێچەوانەكەشی ھەموو ئەوانەی بەشداری دەكەن بەرپرسیارییەتی مێژوویی و تەواوی لێكەوتەكانی ھەڵدەگرن.

لە كۆتایی نامەكەدا ھاتووە، داوا لە گشت لایەك دەكەین دڵنیایی یاسایی و دەستووری فەراھەم بكەن و بیچەسپێنن، كە بەیەكەوە ژیانی ھاوبەش لە نێوان ھاووڵاتیانی گەلی عێراق بە ھەموو پێكھاتەكانییەوە بەھێزدەكات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button