ئەمڕۆش نرخی نەوت بەشێوەی بەرچاو دابەزی
لڤین:
ئەمڕۆش نرخی نەوت بەشێوەی بەرچاو و چاوەڕواننەکراو دابهزیی و ئەمڕۆ نرخەکەی بۆ نزیک 63 دۆلار دابەزی.
لە کاتێکدا دوێنی نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت به 67 دۆلارو 53 سهنت و نەوتی خاوی ئهمریكیش به 64 دۆلارو 19 سهنت مامەڵەی پێوەکرا، بەڵام ئەمڕۆ نرخەکەی بەشێوەی چاوەڕوان نەکراو دابەزیی و لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت به 63 دۆلارو 13 سهنت و نەوتی خاوی ئهمریكیش به 60 دۆلارو 10 سهنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە ڕۆژی دووشەممەی رابردوو، نرخی نەوت بەرزترین ئاستی تۆمار کرد لە ماوەی ساڵی رابردوودا و نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە نزیکەی 71 دۆلار.
لە مانگی 3ی ساڵی رابردوودا، بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و کەمبووەنوەی خواست لەسەری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترین ئاستی تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، بەڵام لە کۆتایی مانگی 2ی ئەمساڵە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دەستی بە بەرز بوونەوە کردوە و 15ی ئەم مانگەش گەیشتە بەرزترین ئاست و نزیک بوەوە لە 71 دۆلار.