فراکسیۆنی یەکێتی لەبەغدا:

فراکسیۆنی پارتی ئیجماعی کوردی تێکدەدات

لڤین:

روونکردنەوەی فراکسیۆنی یەکێتیی سەبارەت بە بەیاننامەکەی فراکسیۆنی پارتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.

هاوڵاتیانی خۆشەویست..

حیزبە سیاسی و فراکسیۆنە پەرلەمانیەکانی کوردستان و عیراق

دوێنێ ئێوارە لەماڵی سەرۆککۆمار بەئامادەبونی ( سەرۆک کۆمار ،جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و شاندەکەی ، وەزیری دەرەوەی عیراق ، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ، سەرۆکی فراکسیۆنە کوردیەکان ، ئەندامانی کورد لەلیژنەی یاسایی و دارایی) کۆبوینەوە

ئامانجی کۆبونەوەکە بۆ یەکخستنی هەڵوێستی فراکسیۆنە کوردیەکان و دروستکردنی یەکڕیزی کورد بوو سەبارەت بەهەردوو پرۆژەیاسای دادگای باڵای فیدراڵی و پرۆژە یاسای بودجە.

لەکۆتایی کۆبونەوەکە بڕیاردرا کە ژوورێکی عەمەلیات دروست بکرێت و هەماهەنگی لەنێوانمان هەبێت و هەموومان پێکەوە هەوڵی هەمواری پرۆژە یاسای دادگای باڵای فیدراڵ بدەین و ئەوەی لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستانە جێبەجێی بکەین.

بەڵام بەدوو کاتژمێر بەر لەئەنجامدانی کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران، لەکەناڵەکانی راگەیاندنەوە پەیامێکی تاکلایەنەی فراکسیۆنی پارتیمان بینی کەسەبارەت بە پرۆژە یاسای فیدراڵی دەریانکردبوو بەبێ گەرانەوەیان بۆ رای فراکسیۆنە کوردستانیەکان

لێرەوە بەهەموو لایەکی رادەگەیەنین، کەئەم کارەی فراکسیۆنی پارتی دەرچونی پێشوەختیانە لەناو ئیجماعی کوردی و تێکدانی یەکڕیزی یە، وە بۆمێژوو ئێمە تەحەمولی ئاکامەکانی ناکەین

فراکسیۆنی یەکێتیی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button