وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا:

ژماره‌یه‌ك خوێندكاری ماسته‌ر و دكتۆرای هه‌رێم خرانه‌ لیستی ره‌شه‌وه‌

لڤین:

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، 24 خوێندكاری ماسته‌رو دكتۆرا بڕوانامه‌ی توانستی زمانی ئینگلیزیان ساخته‌ كردوه‌ و بڕیاریداوه‌ بیانخاته‌ لیستی ڕه‌شه‌وه‌ و مافی خوێندیان لێوه‌ربگرێته‌وه‌.

به‌پێی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كه‌مێژوه‌كه‌ی بۆ ساڵی 2019 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ باس له‌وه‌كراوه‌، بۆ ساڵی خوێندنی (2016- 2017) له‌ زانكۆی سه‌لاحه‌دین له‌ هه‌ولێر، 24 خوێندكاری خوێندنی باڵا له‌ ماسته‌رو دكتۆرا، بڕوانامه‌ی توانستی زمانی ئینگلیزیان ساخته‌ كردوه‌، و به‌و هۆكاره‌ش خراونه‌ته‌ لیستی ره‌شه‌وه‌‌و مافی خوێندنیان له‌ هه‌مو زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان لێوه‌رگیراوه‌ته‌وه‌.

جێگه‌ی باسه‌ به‌شێك له‌و خوێندكارانه‌ كه‌سانی سیاسی و به‌رپرس و په‌رله‌مانتارن، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ پێشتر له‌سه‌ر خوێندنی په‌رله‌مانتارانی عێراق و كوردستان و پله‌ تایبه‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌نجومه‌نی شورا رونكردنه‌وه‌ی داوه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ له‌وكاته‌ی له‌ پۆسته‌كانیاندان، بۆیان نیه‌ داواكاری پێشكه‌شی خوێندنی باڵا بكه‌ن، به‌و پێیه‌ی له‌یه‌ك كاتدا كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ردو كاره‌كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ناكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button