ئەمریکا لەسەر هەوڵەکانی تورکیا بۆ داخستنی هەدەپە هاتە دەنگ

لڤین:

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەسەر هەوڵەکانی تورکیا بۆ داخستنی هەدەپە هاتە دەنگ و ڕایگەیاند: هەوڵەکانی کاربەدەستانی تورکیا بۆ داخستنی هەدەپە و وەرگرتنەوەی پارێزبەندی لە پەرلەمانتارەکەی هەدەپە، جێی نیگەرانییە و بە یەکجاری دیموکراسی لە تورکیا لاواز دەکات.

دوای ئەوەی بەکر شاهین، سەرۆکی داواکاریی گشتیی دادگای باڵای تورکیا، داوای یاسایی لە دادگای دەستووری تۆمارکرد و داوای کرد کە پارتی دیموکراتی گەلان – هەدەپە دابخرێت و زیاتر لە ٦٠٠ ئەندام و سەرکردەی پارتەکەش رێگری کاری سیاسیان لێبکرێت و دوای وەرگرتنەوەی پارێزبەندی لە پەرلەمانتارێکی هەدەپەش کرا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: هەوڵەکانی کاربەدەستانی تورکیا بۆ هەڵوەشاندنەوەی پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە، ئەگەر بگاتە ئەنجام، دەبێتە هۆی لاوازبوونی یەکجاریی دیموکراسی لە تورکیا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشداوە “وەرگرتنەوەی پارێزبەندی لە عومەر فاروق گەرگەرلی ئۆغڵو‌ پەرلەمانتاری هەدەپە کە هاوکات بەرگریکارێکی مافەکانی مرۆڤە، زۆر بووەتە جێی نیگەرانیی ئێمە”.

بڕیاریشە ئەمڕۆ دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندیی هەدەپە گردبوونەوەیەک دژی هەوڵی داخستنی پارتەکەیان ئەنجامبدەن.

 

 

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button