هاتووچۆی هەولێر لە بارەی پشکنینی ئۆتۆمبێلەوە دەنگۆیەک ڕەتدەکاتەوە

لڤین:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر، لە بارەی پشکنینی ئۆتۆمبێلەوە لەدەرەوەی شاری هەولیر دەنگۆیەک ڕەتدەکاتەوە و شۆفێران دڵنیا دەکاتەوە کە پشكنینی ئۆتۆمبێلی شاره‌كانی دیكه‌ كاری پێده‌كرێت، به‌ڵام بەمه‌رج‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر، له‌ بەشێکی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا  دەڵێت: چەند ڕۆژێکە لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بابەتێک بڵاو بۆتەوە کەگوایا پشکنینی ئوتومبێل ئەگەر لەکۆیە یان سلێمانی یان دهۆک بکرێت لەشاری هەولێر لەهاتووچۆ کاری پێناکرێت سەرتاپای ئەو قسەو واتەواتە ڕەتدەکەینەوە.

دەقی روونكردنەوەکە…

چەند رۆژێکە لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بابەتێک بڵاوبووەتەوە کە گوایە پشکنینی ئۆتۆمبێل ئەگەر لە کۆیە یان سلێمانی یان دهۆک بکرێت لە شاری هەولێر لە هاتووچۆ کاری پێناکرێت.

ئێمە لەهاتووچۆی هەولێر سەرتاپای ئەو قسە و واتەواتە رەتدەکەینەوە و پشكنین (فەحسی) هەموو بەڕێوەبەرایەتی و ئیدارە سەربەخۆکان کاری پێدەکرێت، کە ئەمەیان وەکو ئاسانکاریە بۆ هاوڵاتیانیش، بەڵام بەپێی رێنماییەکان ئێمە واڕێککەوتوین کە هەر پشکنینێک دەکرێت، بۆئەوەی رێگری بکرێت لە ساختەکاری بە دووشێوە بۆمان بنێردێت ئەویش یان بە ئیمێل لە رێگای بەڕێوەبەرایەتیەکە یان بە نووسراوی بەڕێوەبەرایەتیەکە، هەر پشکنینێک بەو دوو شێوازە هاتبێت کاری لەسەر دەکرێت لە دەرەوەی ئەمەش بەدەست هاوڵاتیەکە خۆی بیهێنێت وەکو جۆرێک لە خێراکردن لێی وەرناگیرێت.

بۆیە داوا لە گشت هاوڵاتیان دەکەین کە لە کاتی ئەنجامدانی پشکنینەکان لە دەرەوەی هەولێر رەچاوی ئەم خاڵە بکەن، بۆ ئەوەی بتوانین بەشێوەیەکی باشتر خزمەتیان بکەین.

ب هاتووچۆی هەولێر

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button