بەبڕیارێک فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک لەپۆستەکەی لادرا

لڤین:

بەبڕیارێک، فەریق سەعد حەربیە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک لەپۆستەکەی لادراو لەشوێنی لیوا عەلی مفەرجی دانرا.

سەرۆکی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر جێبەجێکردنی رێوشوینی گۆڕین و گواستنەوەی چەند پۆستێکی باڵای ئەمنی لە نێویشیاندا فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک، لەوبارەیەوە ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد بڕیاریانداوە سەعد حەربیە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک لەپۆستەکەی لاببەن و عەلی جاسم مفەرجی لە شوێنەکەی دابنرێت.

هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگری، هەریەک لە فەرماندەی گشتی ئۆپەراسیۆنەکانی سامەڕا و چەند فەرماندەیەکی دیکە لە فەیلەقەکانی حەوت و ١٠ و ٢٠ گۆڕدران.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button