دۆسیەکەی غالب محەمەد دەگوازرێتەوە بۆ ئەنجومەنی باڵای دادوەریی

لڤین:

غالب محەمەد، بەفەرمی داواکاریی پێشکەش کرد بۆ گواستنەوەی دۆسیەکەی لە دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانیەوە بۆ ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق.

غالب محەمەد، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داوای پێشکەشی ئەنجومەنی دادوەری کرد لە بەغدا بۆ گواستنەوەی دۆسیەکەی لەدادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانیەوە بۆ ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق.

لەلایەکی دیکەشەوە لەلایەن پارێزەرەکەی (وریا محەمەد حەسەن)  داواکاریی پێشکەش بەدادگایی تەمییز کراوە بەهۆی دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی بۆ گواستنەوەی دۆسیەکە بۆ ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق.

ئێوارەی 26ی2ی 2021 لەبەردەم ماڵەكەی خۆی لە شاری سلێمانی غالب محەمەد پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەلایەن كەسێكەوە هێرشی كرایەسەر و و برینداری كرد، دواتریش لەسەر ڕووداوەکە سێ بەرپرسی ئاسایشی پارتی دەستگیرکران و دواتر لە ژێر فشاری پارتیدا ئازادکران.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button