وەزیری تەندروستی هۆشدارییەکی لە بارەی زیادبوونی کۆرۆناوە بڵاوکردەوە

لڤین: 

وەزیری تەندروستی هۆشدارییەکی بەپەلەی لە بارەی بڵاوبوونەوەی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە و ئاشکرایدەکات کە ڕێژەی بڵاو بوونەوە بەرزە و پێشبینیش دەکەن لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕێژەکە زیاتریشبێت.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هۆشدارییەکی بەپەلەی لە بارەی بڵاوبوونەوەی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد کە “زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا خێرا بڵاودەبێتەوە، زۆرترین ژمارە و ڕێژەی تووشبوون 7.8% تومارکراوە و لە ڕۆژانی داهاتوو پێشبینی زیاتریش دەکرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە “بە پێی پێوەرەکان، ڕێژەی گواستەوەی ڤایرۆس لە هەر تووشبووێک زیاتر لە کەسێکی دیکە تووش دەکات و ژمارەی پڕبوونی قەرەوێلەکان لە نەخۆشخانەکان زۆر زیاتر بووە ئەمەش گواستنەوەی بەبڵاوی نێو کۆمەڵگا دەگەیەنێت”.

د. سامان بەرزنجی، داواش لە هاوڵاتیان دەکات خۆیانبپارێزن “تکایە پاڵپشتی ڕێکارەکان بن و ئاگاداری خۆتان و خانەوادەتان بن، دانانی ماسک و دوورکەوتنەوە لەیەکتر و نەچوون بۆ شوێنی قەرەباڵغ گرنگترین ڕێکارەکانی خۆپارێزیە”.

وەزیری تەندروستی هەروەها داوا دەکات هاوڵاتیان لەکاتی بوونی نیشانەکان سەردانی سەنتەرەکانی کۆرۆنا بکەن بۆ پشکنین و چارەسەرکردن.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button