وەزارەتی كارەبا: بەمنزیكانە كار بە سیستمی پێوەری زیرەكی كارەبا دەكرێت
لڤین:
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند بەمنزیكانە كار بە سیستمی پێوەری زیرەكی كارەبا دەكرێت.
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەنراوێكدا ئاشکرایکرد، پلانی پرۆژەی پێوەری زیرەكیان پەسەند كردوە و بەمنزیكانە پسوڵەی كرێی كارەبا بەسیستەمی پێوەری زیرەك چاپ دەكرێت.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشداوە: کە بەسەرپەرشتی كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبا كۆبونەوەیەكی فراوانی لیژنەی باڵای پێوەری زیرەك بەڕێوەچووە و پلانی پڕۆژەی پێوەری زیرەكیان پەسەندكردوە و بڕیارە بەمنزیكانە دەست بە چاپكردنی پسووڵەی كرێی كارەبا بەسیستەمی نوێی پێوەری زیرەك بكرێت.