ئەو کچەی پارتی لە دۆسیەی سزادراواندا کردویەتیە کادری پەکەکە لە دهۆکە

لڤین:
ئەو کچەی پارتی لە دۆسیەی “دانپێدانانی” چالاکوان و ڕۆژنامەنووسەکانی بادینداندا وەک کادری پەکەکە دەیناسێنێت و گوایە یەکێک لە گیراوەکان پەیوەندی پێوەی هەبووە، بەپێی بە دواداچوونێکی لڤین، ئەو کچە نەک کادری پەکەکە نیە، بەڵکو پۆلیسە و ئێستا لە شاری دهۆکە و ئازادانە دەسوڕێتەوە و فەیسبوکەکەشی کراوەیە.
هاریوان عیسا، یەکێک لە سزادراوەکانی بادینان کە لەگەڵ چوار چالاکوان و ڕۆژنامەنووسی دیکەی بادینداندا، لە لایەن دادگای هەولێرەوە سزای شەش ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێنرا، لە کاتی بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆکەدا تۆمەتی ئەوەی بۆ دروستکراوە کە گوایە پەیوەندی بە کچە کادرێکی پەکەکەوە هەبووە بە ناوی “هێلان چیا”.
لڤین، بەدواداچوونی بۆ ئەو “هێلان چیا”یە، کردووە، کە بەپێی زانیارییە بەدەستهاتووەکان ئەو کچە نەک کادری پەکەکە نیە، بەڵکو پۆلیسە و ئێستا لە شاری دهۆک دەژیی و ئازادانە دەسوڕێتەوە و فەیسبوکەکەشی کراوەیە و هیچ کێشەیەکی نییە و دواین پۆستیشی لە فەیسبووک تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لە 12ی ئەم مانگەدا بڵاوکردوەتەوە.