گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران بۆ عێراق راگیرا

لڤین:

دەزگای فڕۆکەوانی مەدەنی ئێران ئاشکرایکرد، گەشتە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی بۆ عێراق بۆ ماوەی هەفتەیەک ڕاگرتووە.

دەزگای فڕۆکەوانی مەدەنی ئێران، لە راگەیەنراوێکدا لە بارەی هۆکاری راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانەوە لەگەڵ عێراق، راگەیاند، ڕاگرتنی گەشتەکان به‌مه‌به‌ستی ڕێگریكردنە له‌ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی گۆڕاوی کۆرۆنا، چونکە ڤایرۆسی گۆڕاوی کۆرۆنا لە عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو بڵاوبووەتەوە.

ئاماژەی بەوەش کردوە کە گەشتەکان لەدوێنێوە و بۆ ماوەی هەفتەیەک ڕاگیراون.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button