باکرهان بۆ ئەردۆغان: واز لە دوژمنایەتیکردنی کورد بهێنە

لڤین

تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراسی و یەکسانیی گەلان “پارتى دەم” داوا لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆمارى تورکیا دەکات، دەستبەرداری دوژمنایەتییکردنی کورد و زمانی کوردی و عەقڵییەتی قەیوم ببێت.

لەمیانەی گەشتی ئامادەکارییدا بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان، تونجەر باکرهان بەردەوامە لە گەڕانی شار بە شار و لەو چوارچێوەیەدا سەردانی شارۆچکەی کۆپی سەربە مووشی کرد و گوتارێکی پێشکەشی هەزاران کەس لەلایەنگرانی پارتی دەم کرد.

لە گوتارەکەیدا ئاماژەی بە گوتەیەکی ئەردۆغان کرد کە دەڵێت، “بەدەنگی بەرز راستییەکانمان پێبڵێن با خۆمان راست بکەینەوە”و گوتی “جا ئێوە کوێتان راستە؟ لە کام راستییەوە دەستپێبکەین؟ ئەگەر دەست بە ژماردنی راستییەکان بکەین بە دوو رۆژ تەواو نابێت، وەکو ئەوەی زۆر بەرگەی راستییەکانیش بگرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ئەردۆغان دەیەوێت راستییەکان بزانێت با هەموو پێکەوە بە دەنگی بەرز هاوار بکەین “واز لە دوژمنایەتییکردنی کورد و زمانی کوردی بهێنە، واز لە عەقڵییەتی قەیوم بهێنە کە ماوەی هەشت ساڵە سەپاندووتە بەسەر ئیرادەی گەلی کورددا، جیابەرەوە لە هاوپەیمانیی ژیتەم کە کوردیان هەڵدەدایە چاڵی ئەسیدەوە و بەوە خەڵات دەکران کە سزا نەدەدران”.

باکرهان داواشی لە ئەردۆغان کرد، ئەو دەنگدەرانەی بۆ ناوچەکەی گواستووەتەوە لە سەرباز و پۆلیس (کە ئەو بە قاچاخ ناوی بردن)، دەنگنەدەن و لەجیاتی ئەوە دانیشتوانی شارەکان دەنگبدەن و ئازادبن لەوەی بەربژێری کام پارتە هەڵدەبژێرن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button