هاكان فیدان سەردانی عێراق دەكات

لڤین:

بڕیارە سبەینێ وەزیری دەرەوەی توركیا سەردانی بەغدای پایتەختى عێراق بکات، چەندین دیدار لەبارەى ئامادەكاریەکان بۆ سەردانەكەی ئەردۆغان، كە بریارە لە كۆتایی مانگی نیسان بێتە عێراق، ئەمەش لەكاتێكدایە، توركیا ماوەی چەندین ساڵە پشكی ئاوی عێراقی کەمکردووەتەوە و سنوورەكان بۆردوومان دەكات.

میدیا عێراقییەكان لە بارەی وادەی سەردانی هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا بۆ بەغدای پایتەختى عێراق زانیاری نوێ دەخەنەڕوو.

كەناڵی “بەغداد یوم” بڵاوی كردەوە، سبەینێ هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا بە سەردانێكی فەرمی دەگاتە بەغدای پایتەختى عێراق.

دەشڵێن، لەکاتى گەیشتنى بە عێراق هاکان فیدان چەندین دیدار لەگەڵ بەرپرسانى بەغدا لەبارەى ئامادەكاریەکان بۆ سەردانەكەی ئەردۆغان، كە بریارە لە كۆتایی مانگی نیسان بێتە عێراق ئەنجام دەدات.

پێشتریش ئەحمەد یەڵدز، جێگری وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایگەیاندبوو، ئەردۆغان بەنیازە پێش كۆتایی مانگی نیسانى داهاتوو سەردانی عێراق بكات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button