فڕۆكه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا كه‌وته‌خواره‌وه
لڤین:
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كیان له‌كاتی مه‌شق و راهێناندا له‌پارێزگای كۆنیا، ئه‌ندامێكی تیمی مه‌شق و راهێنانه‌كان گیانی له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، فڕۆكه‌یه‌كی مه‌شقی NF-5 كه‌وته خواره‌وه، له ئه‌نجامی تێكچونی كارێكی نادیار له‌كاتی گه‌شتێكی مه‌شق و ڕاهێناندا له شاری كۆنیا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “فڕۆكه‌وانه‌كه به بازدان له فڕۆكه‌كه ڕزگاری بوه و گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه، له‌كاتێكدا ئه‌ندامێكی دیكه كه كاری چاككردنه‌وه‌ی ڕێڕه‌وی فڕین ده‌كات، له‌و ناوچه‌یه‌ی كه فڕۆكه‌كه‌ی تێیدا كه‌وتوه‌ته خواره‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه”.
له به‌رامبه‌ردا، وه‌حیده‌دین ئۆزكان قایمقامی پارێزگاری كۆنیا له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردۆته‌وه، “تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه و ئه‌مبوڵانس و پۆلیس له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا گه‌یشتنه شوێنی ڕوداوه‌كه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “فڕۆكه‌وانه‌كه له ڕوداوه‌كه ڕزگاری بوه، به‌ڵام یه‌كێك له‌و كارمه‌نده سه‌ربازییانه‌ی له شوێنی ڕوداوه‌كه كارده‌كات، گیانی له‌ده‌ستداوه”.