هێرشێكی رووسیا بۆ سەر ئۆكراینا دەیان قوربانیی لێدەكەوێتەوە

لڤین

لەئەنجامی هێرشێكی مووشەكیی سوپای رووسیا بۆسەر شارێكی ئۆكراینا، دەیان كەس كوژران و بریندار بوون و زیانێكی گەورەش بە ژێرخانی شارەكە گەیشت.

میدیاكانی ئۆكراینا بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ هەینی، سوپای رووسیا بە مووشەك هێرشی كردە سەر شاری ئۆدیسا لەباشووری رۆژئاوای ئەو وڵاتەو بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان، هێرشەكە بووەتە هۆی كوژرانی 14 كەس و برینداربوونی 46 كەسی دیكە.

بەوتەی سەرۆكی ئیدارەی سەربازیی ناوچەی ئۆدیسا، هێرشەكە مووشەكییەكەی رووسیا زیانێكی زۆری بە ژێرخانی شارەكە گەیاندووەو چەندین تەقینەوەش لەناوچە جیاجیاكانی ئەو شارە روویانداوە.

شاری ئۆدیسا كە دەكەوێتە سەر دەریای رەش، یەكێكە لە بەندەرە گرنگەكانی ئۆكراینا كە تائێستا بەدەست سوپای ئەو وڵاتەدا ماوە، لەماوەكانی رابردوودا چەندین جار سوپای رووسیا هێرشی كردووەتە سەر و دەسەڵاتدارانی ئۆكرایناش مەترسییان هەیە رووسیا هەوڵی داگیركردنی شارەكە بدات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button