بەهۆی داڕمانی دوو کانی خەڵوز لە چین ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا

لڤین:

میدیای فەرمی چین بڵاویکردەوە، لە دوو ڕووداوی جیاوازدا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری  ڕابردوو داڕوخاون و لە ئەنجامدا ١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە، و چوار کەسی دیکەش بێ سەروشوێنن و تیمەکانی فریاکەوتن بەردەوامن لە گەڕان بۆ دۆزینەوەیان.

میدیای فەرمی چین ناسراو بە (سی سی تی ڤی) لە بارەی داڕمانی دوو کانی خەڵوز لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەمجۆرە زانیارى خستەڕوو:-

لە هەواڵەکەدا هاتووە، لە ٢٤ کاتژمێرى رابردوودا لە دوو ڕووداوی جیاوازدا دوو کانی خەڵوز لە پارێزگاکانی شانشی و ئەنهوای داڕماونى وڵاتەکەمان.

دەشڵێن، لە ئەنجامدا ١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە، و چوار کەسی دیکەش بێ سەروشوێنن و تیمەکانی فریاکەوتن بەردەوامن لە گەڕان بۆ دۆزینەوەیان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button