ئاسایشی هەرێم: تیرۆریستێك لە سنوری كەركوك دەستگیركرا

لڤین:

دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە، رایگەیاند، بەرێوەبەرایەتی ئۆپراسێونەکانی دەزگاكەیان بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگای دژەتیرۆری عێراق توانیویانە “تیرۆرستێک لەسنوری گوندی (چیمەن)ی پارێزگای کەرکوک دەستگیربکەن.”

بەپێی راگەیەندراوێكی دەزگاكە “لەسەر بنەمای ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری دەزگا ئەمنییەکانی عیراق و دەزگای ئاسایش، هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئۆپراسێونەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، توانیان شوێنی خۆحەشاردانی داواکراوێکی داعش بدۆزنەوە و چاودێری بکەن، بەناوی (ج. م. ج.) بەڕەگەز عەرەب و پلەی سەربازی هەبوە لەناو ڕێکخراوی داعش، لەڕێگەی وڵاتی سوریاوە هاتۆتە عێراق، بە بڕیاری دادوەر توانرا لەرۆژی 4/3/2024 دەستگیربکرێت.”

دەزگای ئاسایشی هەرێم وتوشیەتی، لەئێستادا داواکراو بەماددەی 4ی تیرۆر دەستگیرکراوە و کەیسەکەی ڕادەستی یاسا کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button