ژنێكى تەمەن ٢٧ ساڵ له‌لایه‌ن هاوسه‌ری پێشوویه‌وه كوژرا
لڤین
میدیاکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بڵاویانکردەوە، ژنێكی گه‌نجی خه‌ڵكی ئورمیه به‌ناوی زیبا سه‌یادی له‌لایه‌ن هاوسه‌ری پێشویه‌وه، كوژرا.
میدیاکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لەبارەى کوژرانى ژنێکى گەنج لەلایەن هاوسەرى پێشویەوە بەمجۆرە زانیاری‌یان خستووەتەڕوو:-
لە هەواڵى میدیاکاندا هاتووە، ئەمڕۆ ژنێكی گه‌نجی خه‌ڵكی ئورمیه لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان به‌ناوی زیبا سه‌یادی تەمەن ٢٧ ساڵ له‌لایه‌ن هاوسه‌ری پێشوویه‌وه كوژرا.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئه‌و ژنه ماوه‌ی ١٠ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی كێشه‌ی خێزانییه‌وه، له هاوسه‌ره‌كه‌ی، كه هاوكات ئامۆزای خۆیه‌تی جیابووه‌ته‌وه.
دەشڵێن، زیبا سه‌یادی له فێرگه‌یه‌ك، كه تازه تێیدا ناوی تۆماركردبوو، له شه‌قامی عه‌ماری شارى ئورمیه، به ده‌ستڕێژی گوللـه كوژرا.
ئاماژە بەوەشکراوە، هاوسه‌ری پێشووی ئه‌و ژنه ناوی جه‌لال سه‌یادییە و دوای ڕوودانی ئه‌و تاوانه شوێنه‌كه‌ی جێهێشتووه و تا ئێستاش دەستگیر نەکراوە.
وێنەی ژنە کوژراوەکە