لە ورمێ حەوت کاندیدی کورد سەرکەوتن و یەکیان ژنە

لڤین:

جیاکردنەوەی دەنگەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجوومەنی شارەزایان لە ئێران و ڕۆژھەڵاتی کوردستان بەردەوامە و لە پارێزگای ورمێ حەوت کاندیدی کورد سەرکەوتن کە یەکێکیان ژنە.

دوێنێ ڕۆژی هەینی، هەڵبژاردنی خولی ١٢مینی پەرلەمانی ئێران و خولی شەشەمی ئەنجوومەنی شارەزایانی ڕێبەریی ئێران لە ٣١ پارێزگای ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ٦٠ هەزار بنکەی دەنگدان بەڕێوەچوو.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆژ نیوز کە لە زاری  وتەبێژی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی ئێران بڵاویکردۆتەوە، ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردن لە ٤٠٪ـی تێپەڕاندووە، لە ئێستادا بەشێکی زۆری دەنگەکان لە سندووقەکانی دەنگدان لە شارەکانی ئەو وڵاتە جیاکراونەتەوە، لە ماوەیەکی نزیکدا ئەنجامە بەراییەکان ڕادەگەیەنن.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەنجامی بەرایی دەنگەکان لە شارەکانی ورمێ و نەغەدە و شنۆ و بۆکان و مەریوان و مھاباد و تیکاب قروە و سەلماس ڕاگەیەندراوە، ھەروەھا ئەنجامی دەنگەکانی ھەمەدان و قروە و ٧٠٠ سندوقی دەنگدان لە تاران جیاکراونەتەوە.

بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، لە پارێزگای ورمێ حەوت کاندیدی کورد سەرکەوتنیان بەدەستھێناوە کە یەکێکیان ژنە، ئەوەش یەکەمجارە لەو شارە ژنێکی کورد ببێتە پەرلەمانتار.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button