نەتەوەیەکگرتووەکان: هیوادارین بەربەست نه‌یه‌تە پێشەوە له‌به‌رده‌م هەڵبژاردنەکانی کوردستان

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان -یونامی- ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “هیوادارین هیچ بەربەستێکی تر نه‌یه‌تە پێشەوە له‌به‌رده‌م هەڵبژاردنەکانی کوردستان.”

ئەمڕۆ یەکشەممە، کلۆدیۆ کۆردۆن، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی‌و هاریکاریی هەڵبژاردن ڕایگه‌یاندووه‌، “هیوادارین هیچ بەربەستێکی تر نه‌یه‌تە پێشەوە له‌به‌رده‌م هەڵبژاردنەکانی کوردستان. نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەیە بەردەوام بێت لەپێشکەشکردنی پشتگیرییەکانی وەک ئەوەی داوای لێدەکرێت”.

نێچیرڤان بارزانی‌، سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ بۆ جاری‌ چوارم فه‌رمانی‌ هه‌رێمیی‌ بۆ دیاریكردنی‌ ڕۆژی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان واژۆكرد، به‌پێی‌ مه‌رسومه‌كه‌، ڕۆژی‌ 10ی 6ی 2024 هه‌ڵبژاردنی‌ خولی‌ شه‌شه‌می‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان تا ئێستا سێ وادەی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکردووە (1ی‌ 10ی‌ 2022، 18ی‌ 12ی‌ 2023، 25ی‌ 2ی‌ 2024)، بەڵام لە هیچ کام لەو وادانەدا هەڵبژاردن ئەنجام نەدراوە وەک چۆن لەم گرافیکەی خوارەوە ڕونکراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button