عێراق.. تۆڕێکی بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکران

لڤین

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، درەنگانی شەوی ڕابردوو هێزەکانمان تۆڕێکی بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانیان دەستگیرکردووە، کە لە نێوان بەغدا، هەولێر و بەسڕەدا کارى بازرگانیان بە ماددەى هۆشبەرەوە کردووە.

میقداد میری وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق درەنگانی شەوی ڕابردوو لە بارەی دەستگیرکردنی تۆڕێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەرەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، هێزەکانمان لە بەڕێووەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێووەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەى ماددە هۆشبەرەکانى هەرێمی کوردستان تۆڕێکی بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانمان دەستگیرکردووە، کە لەنێوان بەغدا، هەولێر و بەسڕەدا بازرگانیان بە ماددە هۆشبەرەوەکانەوە کردووە.

هەروەها ووتیشی، تۆڕەکە پێکهاتوون لە ١٢ کەس و دەستمانگرتووە بەسەر ٣٠ کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆرى کریستاڵ.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button