ئەمریكا: پاڵپشتی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی ئازادو دادپەروەرانە لە هەرێم دەكەین

لڤین:

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راگەیاند، پێشوازی لە دیاریکردنی وادەی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی هەر‌ێم دەکەن و پاڵپشتی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئازادانە و دادپەروەرانە لە هەرێم دەکەن.

ماتیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوە کرد، پێشوازی لە دیاریکردنی 10ـی حوزەیران بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم دەکەن.

ئەوەشی وت، پاڵپشتی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئازادانە و دادپەروارانە لە هەرێم دەکەن.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە دوێنێ یەكشەممە، سەرۆکایەتیی هەرێمی كوردستان رۆژی 10ی حوزەیرانی ئەمساڵ بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی دیاری کرد.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button