حکومەتی عێراق و تورکیا پرسی کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانی نێوانیان کۆبوونەوە

لڤین:

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لەگەڵ سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا کۆبووەوە و چەندین پرسیان تاوتوێ کرد کە گرنگترینیان پرسی کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانی نێوانیان بوو.

نووسینگەی راگەیاندنی ئەو بەرپرسە ئەمنییەی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، “قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە ئەنقەرە لەگەڵ سەیفوڵا حاجی موفتیئۆغڵو، سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا کۆبووەتەوە”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و هەرێمی و رێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هاوکاری نێوان بەغداد و ئەنقەرە لەسەر هەموو ئاستەکان گفتوگۆی لەبارەوە کرا”.

دەشڵێت، “لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پرسەکانی ئاسایش، ئاو، ئاڵوگۆڕی زانیاری و کۆنترۆڵی سنوورەکان کراوە و جەختیش لە بەردەوامی هاوکاری دوو قۆڵی بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری هەردوو وڵات کرایەوە”.

ئەو نووسینگەیە دەشڵێت، “قاسم ئەعرەجی جەختیلەوە کردووەتەوە کە حکومەتی عێراق رێگانادات عێراق ببێتە خاڵی هێرشکردنە سەر تورکیا و هیچ وڵاتێکی دراوسێ”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button