بەنگین رێكانی: موچە لە بەغداوە مانگانە دەنێردرێت

لڤین:

بەنگین رێكانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق ئەمڕۆ شەممە، لەمیانی كردنەوەی سەنتەرێکی پزیشکی بۆ شێرپەنجە لە دهۆک لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان وتی، ”تاوەکو هەردو حکومەت دەگەنە رێککەوتن، موچە مانگانە دەنێردرێت”.

بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق سەنتەرێکی پزیشکیی شێرپەنجەی لە دهۆک کردەوە کە لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە جێبەجێ کراوە بە رۆژنامەنوسانی وت ”ئەمە یەکەم پڕۆژەیە کە حکومەتی فیدراڵی لە دهۆک جێبەجێی دەکات کە لەلایەن وەزارەتی ئێمەوە جێبەجێ کراوە”.

بەنگین رێکانی لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا، ”تاوەکو ئەو کاتەی حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگەنە رێککەوتن، موچە نابڕدرێت و مانگانە لە بەغداوە دەنێردرێت”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button