ئەردۆغان سه‌ردانی‌ هەولێر و بەغدا ده‌كات‌

لڤین:

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سه‌ردانی‌ هەولێرو بەغدا ده‌كات‌و یاریدەدەرێكی سەرۆکی هەرێم-یش ده‌ڵێت، “خۆشحاڵین بەسەردانەکە، چونکە هاوکار دەبێت بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ عێراق بەشێوەیەکی گشتی‌و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی”.

ئەمڕۆ شەممە، فەلاح مستەفا یاریدەدەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری دەرەوە لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەچوارچێوەی بەڕێوەچونی کۆنفرانسی دیپلۆماسی ئەنتاڵیا؛ باسی لەسەردانەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ هەولێرو بەغدا کرد.

فەلاح مستەفا ڕایگه‌یاند، “بڕیاروایە لەدوای هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا، سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ هەولێرو بەغدا ئەنجامبدرێت”.

بڕیارە ڕۆژی‌ 31-03-2024 هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی توركیا بەڕێوەبچێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button