له‌ ماوه‌ی مانگی شوباتدا 10 به‌ندكراو له‌ سێداره‌ دراون

لڤین:

لە ماوەی مانگی شوباتی 2024، دا لانی کەم سزای سێدارەی 10 بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێراندا جێبەجێ کراوە. ئەم ئامارە بەراورد لەگەڵ مانگی رابردوو کە 74 بەندکراو لەسێدرە درابوون، 64٪ کەمی کردووە.
رێكخراوی هەنگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌: لە ماوەی مانگی فێبریوەری 2024دا لانی کەم جێبەجێکردنی سزای سێدارەی 10 بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێراندا تۆمار کراوە.
بەپێی راپۆرتەكه‌، لە ماوەی مانگی شوباتی 2024، سزای سێدارەی سێ بەندکراوی تورک و بەندکراوێکی کورد جێبەجێ کراوە. هەروەها لەو مانگەدا دوو هاووڵاتیی ئەفغانستان و عێراق لە بەندیخانەکانی ئێران لە سێدارە دراون.
مانگی رابردوو سزای سێدارەی بەندکراوێکی ژن بە ناوی هاجەر ئەتابەکی، کە خەڵکی تەورێز بووە، لە بەندیخانەی ناوەندیی قەزوین جێبەجێکراوە.

لەم ئامارە زۆرترین رێژەی لەسێدارە دراون لە بەندیخانەکانی پارێزگاکانی قەزوین و زەنجان بووە کە لە هەر کامیان دوو حاڵەت تۆمار کراوە. هەروەها لە بەندیخانەکانی پارێزگاکانی ئورمیە،. ئازەربایجانی رۆژئاوا، ئەردەبیل، قوم، ئیسفەهان و هەمەدان هەر کامەیان یەک کەس لەسێدارە دراون.
لە کۆی 10 بەندکراوی لەسێدارەدراو لە ماوەی مانگی رابردوودا، یەک کەسیان کە دەکاتە 10٪ لە سەرچاوە و هەواڵدەری و ماڵپەڕەکانی سەر بە دەزگای دادوەریی ئێراندا بڵاو کراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button