ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان ئاشكرا بوو

لڤین:

ئەمشەو، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە پەراوێزی بەشداریكردنی لە كۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتالیا، لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا كۆبووەوە.

لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە، نێچیرڤان بارزانی لە نوسینێكدا كە تۆڕی كۆمەڵایەتی (X) بڵاویكردەوە، خۆشحاڵی خۆی بە كۆبوونەوەی لەگەڵ ئەردۆغان دەربڕیوەو نووسیویەتی: بیروڕامان ئاڵوگۆڕكرد لەسەر دوایین رووداوەكان و بەرزكردنەوەی هاوكارییە ئابوورییەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ توركیا و پێشخستنی سەقامگیریی ناوچەكە.

هاوكات، سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە كۆبوونەوەكەدا دەربارەی برەودان بە پەیوەندییەكان و هاریكاریی هاوبەشی توركیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی لە بواری بازرگانی و ئابووریدا، هەروەها دەربارەی دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و هەرێمی كوردستان، بیروڕایان گۆڕییەوە.

هەردوولا باسیان لە ئەگەر و لێكەوتەكانی دۆخی ئاڵۆزی ناوچەكە و پێشهاتەكانی شەڕ لە غەززە كرد، هەروەها جەختیان لە گرنگیی هەوڵ و هاریكاریی هەمەلایەنە بۆ چارەسەركردنی ئاشتیانەی كێشەكان بە گفتوگۆ و دەرفەت و ڕێگە دیپلۆماسییەكان كردەوە.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكمەدا هاتووە، مەترسییەكانی تیرۆر و چەند پرسێكی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەی نێوان سەرۆكی هەرێم و سەرۆك كۆماری توركیا بوو.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button