كۆمسیۆن وادەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگداندەرانی درێژكردەوە

لڤین

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق وادەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی هەرێمی كوردستانی بۆ ماوەی پێنج رۆژی دیكە درێژكردەوە.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق راگەیاند، وادەی نوێکردنەوەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران لە هەرێم پێنج رۆژی تر درێژکرایەوە واتە تاوەكو 5ـی مانگی ئازاری داهاتو.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لەدایکبوانی ساڵی 2006 و ئەو هاوڵاتیانەی کە بایۆمەتریان نییە تەنها پێنج رۆژیان لە بەردەستدایە تا سەردانی بنکەکانی دەرهێنانی کارتی بایۆمەتری بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button