پەرلەمانی هەنگاریا ئەندامێتی سویدی لە ناتۆ پەسەند کرد

لڤین

پەرلەمانی هەنگاریا ڕۆژی دووشەممە داواکارییەکەی سویدی بۆ ئەندامێتی لە ناتۆ پەسەند کرد، ئەمەش کۆتا بەربەستی لەبەردەم فراوانکردنی هاوپەیمانێتییە سەربازییەکە لابرد.

پەرلەمان بە 188 دەنگی بەڵێ بەرامبەر 6 دەنگی نەخێر داواکەی سویدی پەسەند کرد.

لە دوای هێرشەکەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە ساڵی 2022، سوید و فینلەندا دەستبەرداری بێلایەنی سەربازیی خۆیان بوون و داوای ئەندامێتییان لە ناتۆدا کرد.

تورکیا وڵاتانی هاوپەیمانێتی ناتۆی توشی سەرسوڕمان کرد کاتێک ناڕەزایی خۆی دەربڕی سەبارەت بە پەیوەندیکردنی ئەو دوو وڵاتە بە ناتۆوە و وتی دوو وڵاتەکە ئەو گروپانە دەپارێزن کە ئەنکەرە بە تیرۆریستییان دەزانێت.

لە مانگی چواری ساڵی ڕابردوودا تورکیا داواکەی فینلەندای پەسەند کرد، بەڵام لەگەڵ هەنگاریادا، وایان لە سوید کرد چاوەڕێ بکات. ئەنکەرە داوای لە سوید کردووە هەڵوێستی خۆی توند بکاتەوە دژی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان، کە تورکیا و یەکێتی ئەوروپا و ئەمەریکا بە تیرۆریست ناوییان بردووە، دواجار کۆتایی مانگی ڕابردوو تورکیا داواکەی سویدی پەسەند کرد

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button