لەزاخۆ دوو خوێندكار بەشەڕهاتن و یەكێكیان بەچەقۆ كوژرا

لڤین

لەبەردەم خوێندنگەیەك لەگەڕەكی عەباسی لەزاخۆ، دوو خوێندكار بەشەڕهاتن، لەئاكامدا یەكێكیان چەند چەقۆیەك لەوەی تریان دەدات و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

ئێوارەی ئەمڕۆ قوتابییەكی تەمەن 16 ساڵ لە بەردەرگای قوتابخانەیەكی گەڕەكی عەباسی لە زاخۆ بە چەقۆ كوژرا.

ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دوو هەرزەكار كە دراوسێی یەكدی بوون، بەشەڕهاتوون، دواتر یەكێكیان چەقۆیەكی لە سینگی ئەوەی دیكە داوە و كوشتوویەتی.

پۆلیسی زاخۆ دەشڵێت، كوژراوەكە ناوی ئەحمەد راكانەو تەمەنی 16 ساڵە و بە بنەچە خەڵكی شنگالە؛ پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ رووداوەكە كردووەتەوە و هەوڵی دەستگیركردنی بكوژەكە دەدەن. وەك رووداو بڵاویكردووەتەوە.

ئەمیر عەلی، وتەبێژی تەندروستیی زاخۆ رایگەیاندووە، گەنجەكە پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button