کەشناسی هەرێم: سبەی خێرایی با زیاد دەکات

لڤین: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێمی خستەڕوو، بەپێی پێشبینییەکانیش سبەی خێرایی با زیاد دەکات و ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەوردا دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە باران.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، لە خشتەیەکدا پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی خستەڕوو، بە پێی پێشبینییەکە ئەمڕۆ لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، خێرایی باش لە نێوان 5 بۆ 15 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.

هەر بەگوێرەی پێشبینییەکان، سبەی لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەوردا دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە باران، هەروەها خیرایی باش زیاد دەکات و لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر دەبێت.

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button