هاوسەرەکەی بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا و پیاوەکەشی خۆی کوشت

لڤین: پیاوێکی تەمەن ۳۲ ساڵ، بەرگەی ئازاری گیان لەدەستدانی هاوسەرەکەی بە ڕووداوی هاتووچۆ نەگرت و خۆی کوشت.

شەوی ڕابردوو پیاوێکی تەمەن ۳۲ ساڵی دانیشتووی گوندی بلێ لە سنوری پارێزگای دهۆک بە فیشەکێک کۆتای بە ژیانی خۆیهێنا.

بەوتەی کەسوکاری پیاوەکە ڕۆژی هەینی ڕابردوو هاوسەری ئەو پیاوە لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە سنووری پارێزگای دهۆک گیانی لەدەستداوە و منداڵەکەشی برینداربووە، ڕۆژێک دوای ئەو ڕووداوە و دوای بەڕێوەچوونی یەکەم ڕۆژی پرسەی ژنەکەی پیاوەکە شەوی ڕابردوو چووەتەوە ماڵەوە و بەفیشەکێک کۆتایی بە ژیانی خۆیهێناوە.

وەک کەسوکارەکەی باسی دەکەن ئەو پیاوە گەنجە کێشەی لەگەڵ کەسدا نەبووە و هۆکاری خۆکوشتنەکەی تەنها بەهۆی ئەوەوە بووە کە هاوسەرەکەی لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا گیانی لەدەستداوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button