پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و بودجەش لە بەرنامەی کاردا نیە

لڤین: بڕیارە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبێتەوە، پرۆژە یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2021یش لە بەرنامەی کاری دانیشتنەکەدانیە.
فهرمانگهی راگهیاندنی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق، خشتهی دانیشتنهكهی سبەینێی پەرلەمانی بڵاو کردەوە و بە گوێرەی خشتەکەش دانیشتنەکە تایبهت دهبێت به دهنگدان و تهواوكردنی پرۆژهیاسای دادگای فیدڕاڵی.
لای خۆیە پەرلەمانتارێکی عێراق ئاشکرایکرد کە لە دانیشتنەکەی سبەینێدا بودجە لە بەرنامەی کاردا نیە و لەو بارەیەوە ماجید تەمیمی، ئەندامی لێژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی فەرمیی هەواڵیی عێراقی ڕاگەیاندووە: کارنامەی کۆبوونەوەی پەرلەمان پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021ـی تێدا نییە، بەڵکو بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر ئەو ماددانەی دادگای فیدڕاڵی کەدەنگی لەسەر نەدراوە.