وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر سێ کۆمپانیای تورکی و لوبنانیدا سەپاند
لڤین
بە تۆمەتی پشتیوانیکردنی دارایی سوپای پاسداران و حزبوڵڵای لوبنانی، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر سێ کۆمپانیای تورکی و لوبنانیدا سەپاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 31ی کانوونی دووەمی 2024، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی بڵاویکردەوە، ئەم کۆمپانیایانە بە بەهای سەدان ملیۆن دۆلار داهاتیان لە فرۆشتنی کاڵا ئێرانییەکان بەدەستهێناوە و بەشێک لەو کاڵایانەیان بە حکومەتی سووریا فرۆشتووەتەوە.
وەزارەتەکە راشیگەیاندووە، فرۆشتنەوەی ئەم کاڵایانەش سەرچاوەیەکی سەرەکی بووە بۆ دابینکردنی بودجە بۆ بەردەوامیی چالاکییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران، حزبوڵڵا و پشتیوانی لە رێکخراوە چەکدارییەکانی دیکە لە سەرتاسەری ناوچەکەدا.
بەگوێرەی راگەیاندراوی وەزارەتەکە، هەر یەکە لە کۆمپانیای (میرا ئیهراکات) کە بنکەکەی لە تورکیایە و کۆمپانیاکانی (یارا ئۆفشۆرسال، هایدرۆ) کە بنکەکەیان لە لوبنانە سزایان بەسەرداسەپێنراوە.