رۆژنامەیەكی بەریتانی ئامانجی ستراتیژی ئێران لە عێراق و سوریا ئاشكرا دەكات

لڤین

ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی رایگەیاندووە،هێرشەكەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە 7ی ئۆكتۆبەردا، دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی مەترسیدار كردووە و خەریكە ململانێی ڕاستەوخۆی نێوان ئەمریكا و ئێران بتەقێتەوە ،ئەمەش لێكەوتەی ترسناكی هەیە.

ڕۆژنامەكە لە ڕاپۆرتێكدا دەڵێت: لەگەڵ بەردەوامبوونی بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە ، ئەم تەقینەوەیە گەورەیە لە ناوچەكە نزیك دەبێتەوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەكە، ئامانجی ستراتیژی درێژخایەنی ئێران، دوورخستنەوەی هێزەكانی ئەمریكایە لە عێراق و سوریا و كۆتاییهێنان بە بوونی ئەمریكا لە ناوچەكەدا.

رۆژنامەكە دەشڵێت: هێرشی 7ی ئۆكتۆبەر و وەڵامدانەوەی ئیسرائیل كە لەلایەن ئەمریكاوە پاڵپشتی دەكرا، دەرفەتێكی لەدەست نەدراوی بۆ گەیشتن بەم ئامانجەی ئێران رەخساند.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button