هەر پەرلەمانتارێک ئامادە نەبێت یەک ملیۆن دینار سزا دەدرێت

لڤین

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریدا لەمەولا ھەر پەرلەمانتارێک پابەند نەبێت بە دەوامی رۆژانەی پەرلەمانەوە، بڕی یەک ملیۆن دینار لە مووچەکەی ببڕدرێت.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا بە سەرۆکایەتی موحسین مەندەلاوی جێگری سەرۆکی پەرلەمان، بڕیاریدا ھەر پەرلەمانتارێک بەبێ مۆڵەتی فەرمی پابەندی دەوامی رۆژانەی پەرلەمان نەبێت، بڕی یەک ملیۆن دینار بۆ ھەر ڕۆژێک ببڕدرێت.

بڕیارەکەش لەلایەن پەرلەمانتارانەوە دەنگی لەسەر دراو بەزۆرینە پەسەند کرا.

مووچەی پەرلەمانتارانی عێراق ٣٠ ملیۆن دینارەو بڕیارەکەش لە دانیشتنی داھاتووی پەرلەمانەوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەت بوو بە دەنگدان لەسەر چوار پڕۆژە یاسا، لەنێویشیاندا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی مەجلیسی قیادەی سەورە و ھەمواری خاوەندارێتی موڵکیەت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button