دادگای دادی نێودەوڵەتی: پێویستە ئیسرائیل رێگری لە جینۆسایدکردنی خەڵکی غەززە بکات

لڤین

دادگای دادی نێودەوڵەتی بڕیاریدا کە پێویستە ئیسرائیل رێگری لە جینۆسایدکردنی خەڵکی غەززە بکات و هاندەرەکانیش سزابدات.

ئەمرۆ هەینی (26ـی کانوونی دووەمی 2024) جۆون دانەهیو، سەرۆکی دادگای دادی نێودەوڵەتی رایگەیاند:” دەبێت دەوڵەتی ئیسرائیل رێکاری پێویست بۆ رێگریکردن و سزادانی هاندەرەکان بۆ جینۆسایدکردنی فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە بگرێتەبەر، 16 دەنگ بەرانبەر بە دەنگێک، پێویستە ئیسرائیل رێکاری دەستبەجێ و کاریگەر بۆ گەرەنتیکردنی دابینکردنی خزمەتگوزاری و پێداویستی مرۆیی بگرێتەبەر، تا دۆخی خراپی ژیانی فەڵەستینییەکانی کەرتی غەززە چارەسەر بکات”.

ئەمە لەکاتێکدایە، پێش دووهەفتە، بەتۆمەتی ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی لەکەرتی غەززە، باشووری ئەفریقا لە دادگای دادی نێودەوڵەتی سکاڵای لەسەر ئیسرائیل تۆمارکرد.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button