عومرەکارێکی کورد لە شاری مەککە کۆچی دوایی کرد
لڤین
بەرێوەبەرایەتی حەج و عومرەی کوردستان رایگەیاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ شه‌ممه، عومره‌كارێكی كورد له سعودیه دوای ته‌واوكردنی ئه‌ركه ئایینه‌كانی كۆچی دوایی كرد.
بەرێوەبەرایەتی حەج و عومرەی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردوە، ئه‌و عومره‌كاره ناوی ( شه‌فیقه ابراهیم حسن)ـه، ته‌مه‌نی 60 ساڵه دانیشتوی پارێزگای دهۆكه به‌داخه‌وه ئه‌مرۆ له نه‌خۆشخانه‌ی شا فه‌یصه‌ل له مه‌ككه‌ی پیرۆز كۆچی دوایی كرد.
ئەوەشخراوەتەڕو، ئه‌و عومڕه‌كاره به‌ر له دو رۆژ باری ته‌ندروستی تێك ده‌چێت و له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی كه هاوسه‌فه‌رییه‌تی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه ده‌كه‌ن و به‌ڵام دواتر له نه‌خۆشخانه‌ی ده‌خه‌وێندرێت به‌داخه‌وه ئه‌مرۆ كۆچی دوایی كرد و بڕیاریشه هه‌ر له شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز به خاك بسپێردرێت.