لە ئەمریكا بەهۆی لافاوەوە 89 كەس گیانیان لەدەستدا

لڤین:

میدیاكانی ئەمریكا بڵاویان كردەوە، بەهۆی شەپۆلێكی سەرما و بەفربارین و لافاوی هەفتەی ڕابردووەوە بەلایەنی كەمەوە 89 كەس لە ئەمریكا گیانیان لەدەست داوە، بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرماویەوە بەشێكی زۆری هۆكارەكانی گواستنەوە لە كاركەوتوون.

میدیاكانی ئەمریكا زانیاری نوێ لەبارەی ژمارەی قوربانییەكانی بەفربارین و لافاوی هەفتەی ڕابردووی وڵاتەكەیان دەخەنە ڕوو.

بەپێی زانیاری میدیا ئەمریكییەكان، بەهۆی شەپۆلێكی سەرما و بەفربارین و لافاوی هەفتەی ڕابردووەوە بەلایەنی كەمەوە 89 كەس لە ئەمریكا گیانیان لەدەست داوە، نزیكەی 25 كەس لە ویلایەتی تینیسی و 16 كەسیش لەویلایەتی‌ ئۆریگۆن بەهۆی ئەو شەپۆلەوە گیانیان لەدەست داوە، هەروەها لە ناوچەکانی تریش چەندین کەس گیانی لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button