دەوڵەتى تورکیا گوندەکای کۆبانێ، شەهبا، منبج و عەفرینی تۆپباران کرد

لڤین

سوپای  تورکیا ، گوندەکای کۆبانێ، شەهبا، منبج و عەفرینی تۆپباران کرد و لە ئەنجامی تۆپبارانەکانی سەر گوندی مەدونێی سەر بە شەهبادا، پێنج سەربازی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق بریندار بوون.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی هاوار نیوز، درەنگانی شەوی ڕابردوو سوپای داگیرکەری تورکیا لە گوندی سۆخانەکێ، بێنێ، سۆخانەکێ لە ناوچەی شێراوە، شوارخا، مەلکیێ، مەرەنازێ، ئلقامیێ، تات مەراش لە ناوچەی شەرا، بێلونیە، عەین دەقنێ، شێخ عیسا، شەئلێ، زیوانێ، مەدونێ و تل عەنەب تۆپباران کراون.

لە ئەنجامی تۆپبارانەکانی سەر گوندی مەدونێی سەر بە شەهبادا، پێنج سەربازی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق بریندار بوون.

لە هەمان کاتدا سوپای تورکیا، بەرەکانی جەنگی مەنبەجیان لە ساچورەوە تا بۆکساز تۆپباران کرد و گوندی شێخلەرا جۆرینیش لە کۆبانێ تۆپباران کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button