بوومەلەرزەیەک لە شارێکی باکوری کوردستان روویدا

لڤین

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.0 پلەی رێختەر لە پارێزگای وان لە باکوری کوردستان روویدا. 
 
سه‌رۆكایه‌تیی بەڕێوەبردنی كاره‌سات و باری له‌ناكاو – ئافاد، رایگەیاند، 07:53 خولەکی رۆژی دووشەممە، 22ـی کانوونی دووەمی 2024، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.0 پلەی رێختەر، لە شارۆچکەی سارای سەر بە پارێزگای وان روویدا.
بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی ئافاد، بوومەلەرزەکە بە قووڵایی 7.3 کم تۆمارکراوە.
دەزگای ئافاد راشیگەیاند، لە دوای هەردوو بوومەلەرزە بەهێزەکەی رۆژی 6ـی شوبات تاوەکو ئێستا 44 هەزار و 85 پاشلەرزە روویانداوە، کە 14 پاشلەرزە شەش پلە و 77یان پێنج پلە بووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button