تیمێکی هێزەکانی هاوپەیمانان لەگەڵ تیمی وەزارەتی پێشمەرگە کۆبوونەوە

 

لڤین

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ جەنەڕاڵ مەکێنزی بەرپرسی تیمی باڵای راوێژکارانی هاوپەیمانان و کۆڵۆنێڵ مایکڵ گاچێرۆ بەرپرسی ئۆفیسی هەماهەنگی کونسوڵخانەی ئەمریکا و راوێژکارانی باڵای وڵاتانی بەشدار لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە و تیمی وەزارەت كۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا پرسی چاکسازی و رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزەکان و هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، خۆئامادەکردن بۆ هەڵسەنگاندنی ساڵانەی جێبەجێکردنی یاداشتنامەیی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

وەزیری پێشمەرگە جەختیکردەوە لەسەر خێراترکردنی پرۆسەی چاکسازی و پێکەوە کارکردن بۆ سەرخستنی ئەو پرۆسەیە و رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزەکان لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button