وەزارەتی بازرگانی : بەشه خۆراکی ئەمساڵ دابینکراوە و لە باشترین جۆره

 

لڤین

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، پلانێکی باش بۆ بەشەخۆراک دانراوە و بەشەخۆراکی تەواوی ساڵی 2024 دابینکراوە و لە باشترین جۆرە.

ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق راگەیاند، وەزارەت پلانێکی بۆ ساڵی 2024 ئامادە کردووە کە بریتییە لە دەستەبەرکردنی تەواوەتی کەرەستەی سەبەتەی خۆراک.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەشە خۆراکی ئەمساڵ باشترینە بەهۆی دابینکردنی کۆگای ستراتیژییەوە و نوێکردنەوەی کەرەستەکانی بە زیادکردنی کەرەستە بۆ چاودێری کۆمەڵایەتی و کەرەستەی دیکە بۆ مانگی رەمەزان.

باسی لەوەشکردووە، چوار ماددەی خۆراکی بۆ بەشەخۆراکی مانگی رەمەزان زیادکراوە و حکومەت گرنگی بە باشترکردنی ماددەکانی مانگی رەمەزان داوە و کارتی بەشەخۆراکی و گەڕان بەدوای بەدیلێکی نوێدا کە رێگە بە هاوڵاتی دەدات سەقامگیری خۆراکی بەدەست بهێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button