پەروەردەیەی ڕانیە بڕیاری دەستپێکردنی دەوامی خوێندنی دا
لڤین:
بەڕێوەبەرێتیی پەروەردەی رانیە بڕیاری کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکانی سنوورەکانیدا و داوا دەکات قوتابییان لە قوتابخانەکان ئامادەبن
بەڕێوەبەرێتیی پەروەردەی رانیە رایگەیاند: لەسەر رەزامەندی و بڕیاری سەرجەم بەڕێوەبەرانی قوتابخانە و خوێندنگاکان رۆژی یەکشەممە 28ی کانوونی دووەمی 2024 دەرگای سەرجەم قوتابخانەکانی ناو حاجیاوا بەرووی قوتابییاندا دەکرێتەوە بۆ ئەوەی ئەمساڵی خوێندن لەدەست نەچێت.
دەشڵێت : بۆ ئەم مەبەستە پێزانینمان هەیە بۆ هەوڵی دڵسۆزانەی ئێوە وەکو دایکان و باوکان و مامۆستایانی دڵسۆز و هیوادارین هەموو خوێندکاران بەگشتی لە قوتابخانەکان ئامادەبن.